ئه‌م جۆرانه‌ی ئایفۆن كۆتاییان پێدێت

262 جار خوێندراوەتەوە کات05:25 بەروار15-05-2019
ئه‌م جۆرانه‌ی ئایفۆن كۆتاییان پێدێت


راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی ئای ئۆ ئێسه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا وه‌شانی ١٣ی ده‌نێرێت بۆ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی كه‌ ئایفۆنه‌ و له‌گه‌ڵ ئایپاد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگەى گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس هەریەکە لە موبایلەکانى ئایفۆن پێنج ئێس، ئایفۆن SE، ئایفۆن شەش، ئایفۆن شەش پڵەس، ئایپادى مینى دوو و ئایپاد ئێر ناگرێتەوە.

به‌وپێیه‌ش بێت وه‌شانی ١٣ی ئای ئۆ ئێس ته‌نیا بۆ ئه‌و ئایفۆنانه‌ ده‌نێردرێن كه‌ له‌ جۆره‌كانی حه‌وت و به‌رزترن واته‌ هه‌شت و ئێكس و هتد.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كانیش ئه‌پڵ به‌م بڕیاره‌ی دوو نه‌وه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌ناوده‌بات كه‌ ئه‌وانیش ئایفۆن و پێنج و شه‌شن، چونكه‌ له‌ وه‌شانی ١٢دا ده‌مێننه‌وه‌و هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ئای ئۆ ئێسیان پێناگات.