ئه‌م یاریزانانه‌ له‌ یوڤانتۆس دورده‌خرێنه‌وه‌

87 جار خوێندراوەتەوە کات05:28 بەروار15-05-2019
ئه‌م یاریزانانه‌ له‌ یوڤانتۆس دورده‌خرێنه‌وه‌



له‌ ئێستاوه‌ یانه‌كان ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێكردووه‌و له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سكای سپۆرت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌وا ئه‌لێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤانتۆس داوای له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.

یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ش دوورخستنه‌وه‌ ئه‌م یاریزانانه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ (كاسیرێس، روگانی، ساندرۆ، خزێرا، دۆگلاس كۆستا، ماندزوكیچ، دیبالا)

هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانانه‌ش گومان له‌ مانه‌وه‌یان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری زۆره‌ هه‌ندێكیان به‌خواستن بێت یان گرێبه‌ست روو له‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش (بۆنوچی، سپینازۆلا، دێچێلۆ، كانسێلۆ، كین، كوادرادۆ)ن.