سەرۆكی روسیا: نەدەبو ئێران لەرێككەوتنامەی ئەتۆمی بكشایەتەوە

120 جار خوێندراوەتەوە کات07:44 بەروار15-05-2019
سەرۆكی روسیا: نەدەبو ئێران لەرێككەوتنامەی ئەتۆمی بكشایەتەوە
 
راچڵەكین
 
سه‌رۆكی‌ روسیا رایگه‌یاند، بارودۆخه‌كه‌ هه‌رچۆن بووایه ‌‌نه‌ ده‌بوو ‌ ئێران له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بكشایەتەوە، چونكه‌ هه‌موان له‌ بیری‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا كشاوه‌ته‌وه‌.
 
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی‌ روسیا له‌ ‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤان دێر بیلن هاوتا نه‌مساوییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ ئایاری‌ 2019 رایگەیاند، "له‌ وتووێژه‌كانم له‌گه‌ل هاوبه‌شه‌ ئێرانییه‌كاندا چه‌ندین جار وتوومه‌ كه‌ به‌بۆچوونی‌ من سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو شتێك ده‌بێ‌ ئێران له‌ناو رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه‌".
 
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ كشایه‌وه‌ و رێكه‌وتننامه‌كه‌ هه‌ره‌س ده‌هێنێت و وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كانیش هیچیان پێناكرێت و ناتوانن كارێك بكه‌ن قه‌ره‌بووی‌ زیانه‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئێران بكاته‌وه‌".
 
سه‌رۆكی‌ روسیا باسی لەوەكرد، ئێران هه‌نگاوی‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئەمریكا  نا، رۆژی‌ دواتر هه‌موان له‌بیریان كرد ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌ بۆ تێكدانی‌ رێكه‌وتننه‌كه‌ و لۆمه‌ی‌ ئێران ده‌كرێت تا رای‌ گشتی‌ جیهانی‌ به‌مه‌به‌ست به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ببرێت.