10 هۆكار مه‌ترسی توشبونت به‌ خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌كات

183 جار خوێندراوەتەوە کات06:10 بەروار21-05-2019
10 هۆكار مه‌ترسی توشبونت به‌ خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌كات
ڕاچڵەكین-

خه‌ڵه‌فان یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن به‌ ئاسانی ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت،له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 10 هۆكاری دیاریكردوه‌ كه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاتر ده‌كات له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ساڵانه‌ 50 ملیۆن كه‌س توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن و بۆ چاره‌سه‌ری 818 ملیار دۆلار خه‌ج ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2050 ڕێژه‌ی‌ توشبوان به‌م نه‌خۆشیه‌ دوو هێنده‌ ببێت، بۆ دوور بونت له‌م نه‌خۆشیه‌ باشتر وایه‌ له‌م 10 ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌.

1- جگه‌ره‌ كێشان
2-خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست 
3-زیاده‌ ڕه‌وی كردن له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌
4-به‌رزی په‌ستانی خوێت
5-زۆر به‌كارهێنانی ڕۆن له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا
6-قه‌ڵه‌وی
7- خه‌مۆكی
8- نه‌خۆشی شه‌كره‌
9-له‌ده‌ستدانی توانای بیستن
10-لاواز بوون و سست بوونی توانای مێشك