جۆنی دیپ: قوربانی توندوتیژی دەستی هاوسه‌ره‌كه‌م بووم

262 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار22-05-2019
جۆنی دیپ: قوربانی توندوتیژی دەستی هاوسه‌ره‌كه‌م بووم
ڕاچڵەكین-

ئه‌ستێره‌ی‌ هۆلیود "جۆنی دیپ" ڕه‌تی كرده‌وه‌ ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی كردبێته‌ سه‌ر "ئه‌مبر هیرد" له‌ ماوه‌ی‌ هاوسه‌رگیریاندا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ژیانی هاوبه‌شیاندا خراپ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ كردووه‌.

دیب له‌ دیكۆمێنتاریه‌كی نوێ كه‌ پێشكه‌شی دادگای كردوه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی سوكایه‌تی كردن پێیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ باس لەوە دەكات‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی "هیرد" هاوسه‌ری بووه‌ ناپاكی لێكردووه‌ و ڕوخساری خۆی به‌ بۆیه‌ ڕه‌نگ كردوه‌ و بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ له‌لایه‌ن جۆنه‌وه‌ ئازار دراوه‌ و له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ ناڕاسته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ داوای 50 ملیۆن دۆلار ده‌كات.

پاڵه‌وانی زنجیره‌ فیلمی"چه‌ته‌كانی كاریبی" پێشتر به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ هیرد ی هاوسه‌ری پێشووی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌، و ده‌ڵێت " هه‌موو ته‌مه‌نم ئازاری هیچ ئافره‌تێكم نه‌داوه‌"

له‌باره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ جۆن ده‌ڵێت" هیرد سكاڵای كردوه‌ و من قوربانیه‌كه‌ بووم و چه‌ند جۆرێك له‌ ده‌رزی پزیشكی ڕێگه‌ پێنه‌ردراوی به‌كارهێناوه‌ و مه‌ی‌ خواردۆته‌وه‌ و چه‌ندین كاری نایاسایی كردوه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ش توندوتیژی بووه‌ به‌رامبه‌ر من و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی جه‌سته‌ی‌ زۆرم به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ تۆماری كردوه‌ ته‌نها پلانه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه‌"

په‌یوه‌ندی نێوان دیپ و هیرد له‌ ساڵی 2011 ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاری The Rum Diary كۆمیدی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون و له‌مانگی فه‌برایری 2015 له‌ لۆس ئه‌نجلۆس هاوسه‌رگیریان كردوه‌.