سه‌رۆكی بارسا داهاتووی ڤاڵڤێردی یه‌كلاكرده‌وه‌

169 جار خوێندراوەتەوە کات05:27 بەروار23-05-2019
سه‌رۆكی بارسا داهاتووی ڤاڵڤێردی یه‌كلاكرده‌وه‌



ماریا بارتومیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، له‌ لێدوانێكیدا داهاتووی ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌ و پاڵپشتی خۆی بۆ ناوبراو ده‌ربڕی.

له‌ماوه‌ی رابردوو دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌ستی لیڤه‌رپوڵ، له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ واباسكرا ئه‌و راهێنه‌ره‌ دوورده‌خرێته‌وه‌.

به‌ڵام بارتومیۆ له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌وا ڤاڵڤێردی له‌سه‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و متمانه‌ی ته‌واوه‌تییان به‌ تواناكانی ناوبراو هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی بارسا رازی بوونی خۆی پێشاندا به‌رانبه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ و هیواشی خواست بتوانن ببنه‌ پاڵه‌وانی جامی شا.