كەشناسی: نمەباران دەبارێت

174 جار خوێندراوەتەوە کات10:56 بەروار24-05-2019
كەشناسی: نمەباران دەبارێت
 
راچڵەكین 
 
 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 24 ئایاری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم  لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
 
ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 39پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 22پلەیە و لەسلێمانیش 34پلە بە 19پلە و دھۆك  36 بە 21پلە و كەركوكیش 39بە 23پلە دەبێت.

 

 

 
كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ شەممە 25ی ئایاری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری‌ ته‌واو ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ری‌ نمه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌.
 
ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 40پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 24 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 36 پلە بە 21پلە و دھۆك  36بە 22 پلە و كەركوكیش 40بە 25پلە دەبێت.