سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات

66 جار خوێندراوەتەوە کات11:47 بەروار24-05-2019
سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات
 
راچڵەكین 
 
بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌ردوو وڵات، سه‌ردانی به‌غدا بكات.
 
ئاژانسی ھه‌واڵی فارس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ رۆژی شەممە 25 ی ئایاری 2019 ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عیراق تاووتوێ دوایین گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو تاران  بكات.
 
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌غدا، ده‌بێته‌ دووه‌م سه‌ردان له‌م ئه‌مساڵداو له‌مانگی كانونی دووه‌می رابردووشدا، بۆ ئیمزاكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكی بازرگانی سه‌ردانی به‌غدای كرد.