سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە

83 جار خوێندراوەتەوە کات12:54 بەروار24-05-2019
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە
 
راچڵەكین 
 
 
تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا راگه‌یاند.
 
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تێرێزا مه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یاندو باسی لەوەشكرد كه‌ هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ سه‌رخستنی "بریكئیگزێت"، چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ پارتی كرێكارانی به‌ریتانیاش وازده‌هێنم ، وتیشی: پارتی كرێكاران ده‌توانێت خۆی نوێ بكاته‌وه‌، وتیشی: شانازی به‌و پێشكه‌وتنانه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ سێ ساڵی حكومڕانی مندا به‌ده‌ستهاتوون، بۆیه‌ش له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی ته‌واوم دا تابتوانم كاره‌كانم به‌ باشی جێبه‌جێبكه‌م.
 
 مه‌ی ئەوەشیخستەڕوو، تا ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌پۆسته‌كه‌یدا وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.