سەدر و لایەنگرانی ئەمشەو خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن

177 جار خوێندراوەتەوە کات01:50 بەروار24-05-2019
سەدر و لایەنگرانی ئەمشەو خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن
 
راچڵەكین 
 
 
بڕیارە ئەمشەو لەگۆڕەپانی تەحیری بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە جگە لەنەجەف مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕ  خۆپیشاندان  ئەنجام دەدرێت و دەنگۆی بەشداری موقتەدا سەدریش هەیە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 24 ی ئایاری 2019  ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا رایگه‌یاند،  ئەمشەو خۆپیشاندان لەگۆڕەپانی تەحریر  بۆ پشتیوانی له‌ ئاسایشی عێراق و ئاشتیی و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له‌ ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ئەنجام دەدرێت.
 
جابری ئاماژەی بەوەشكرد،  ده‌مانه‌وێت عێراق نه‌بێته‌ به‌شێك له‌ شه‌ڕ و ململانێكان و هانی حكومه‌ت بده‌ین، كه‌ نه‌چێته‌ هیچ سه‌نگه‌رێكه‌وه‌.
 
بەرپرسی نووسینگه‌ی سەدر ئەوەشیخستەڕوو، خۆپیشاندانی ئاشتیانهی ئەمشەو له‌ كاتژمێر 9ی شه‌و له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
 
هاوكات بەپێی هەوڵی هەندێك لەمیدیا عێراقییەكان موقتەدا سەرد رێبەری رەوتی سەدر بەشداری خۆپیشاندانەكەی بەغداد دەكات و وتاری دەبێت.