لەڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک دووجار ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

1249 جار خوێندراوەتەوە کات02:34 بەروار24-05-2019
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک دووجار ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
راچڵەكین
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند،‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ قه‌ڵادزێ‌ هاوڵاتیه‌ك دوو جار ئۆتۆمبێل لێی داوه‌ و پاشان گیانی‌ له‌ده‌ست دا.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئەمڕۆ هەینی  پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند ، "كاتژمێر 10:45 خوله‌كی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ "له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فرفرتۆ) له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا".
 
ئاماژەی بەوەشكرد، "به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ناوی (ش. خ.ع.) له‌دایكبووی ساڵی 1999 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین گیانی له‌ده‌ست دا".
 
باسی لەوەشكردوە، "به‌ وته‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی ناوبراو، ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌قام هاتووه‌ و ئه‌ویش له‌ كۆڵانێكه‌وه‌ ویستویه‌تی بچێته‌وه‌ سه‌ر سایدی خۆی و ماتۆڕسكیله‌كه‌ خۆی خستۆته‌ به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و دواتر فڕێی داوه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌ر و له‌و سایده‌ش بۆ جاری دووه‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( توێتا/پیكاب) ئه‌و هاوڵاتیه‌ی شێلاوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌".
 
پۆلیس راپەڕین ئەوەشیخستووەتەڕوو‌ "پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، به‌ بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ راگیراون و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".