ئاکام ئۆزێن بۆساتێک بڵاودەکاتەوە

353 جار خوێندراوەتەوە کات09:10 بەروار24-05-2019
ئاکام ئۆزێن بۆساتێک بڵاودەکاتەوە

ڕاچلەکین: پەیام حازم

كوڕەگۆرانیبێژ ئاكام ئۆزێن یەكەمین بەرهەمی خۆی بەناوی" بۆ ساتێك" بڵاوكردەوە، لەدیمانەیەکی تایبەتدا ئاكام بۆ ڕاچڵەکینی ئاشكرا كرد "بۆ ساتێک ناوی یەکەمین بەرهەمە کە میلۆدیەکەی خۆم كارم تیایدا كردووە و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپی بڵاو دەبێتەوە".

ئاکام ئۆزێن، تەمەنی ٢٢ ساڵەو  لە سلێمانی نیشتەجێیە  لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیکردوە بە کاری هونەری، و دەڵێت "لە سەرەتادا بۆ یەکەم هەنگاوم بووم بە خوێندکاری مقامات لەلای هاوڕێ¬ و هونەرمەند بێژەن جەزا، دواتر بەشداریم کرد لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ بە داخەوە نەمتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنم بەڵام ئەوە نەبوە هۆی سارد بوونەوە و وەستانم لە کاری هونەری حەزی منیشی بۆ بوارەکە زیاتر کرد، ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە ناو گرووپی سوهرەوەرد لەوێ بووم بەخوێنکاری ئامێری عوود، وە هەر لە دوای ئەمانە بەشداری چەندەها کۆنسێرتم کردوە لە ناویشیاندا کۆنسێرتی تیپی مۆسیقای سلێمانی و وە چەندەها کۆنسێرتی تر لە سلێمانی و شارەکانی دیکەی کوردستان"
ئۆزێن گوتیشی "بیرم لەوە کردەوە کە کاتی هاتوە خاوەنی بەرهەمی خۆم بم، لە مەوە بوو گۆرانی "بۆ ساتێك " درووست بوو".

ئاکام ئاماژە بە کارەکانی کلیپەکەی دەکات دەڵێت "ئەم بەرهەمە لە میلۆدی خۆمەو تێکستی "نزار ناشاد"ە کاری میوزیکی لە لایەن "ئەفشین شوکری"ەوە بۆ کراوە لە میترۆنیۆم پڕۆدەکشن، کاری کلیپیشی لە لایەن "ئەحمەد ڕەمەزان"ەوە بۆ کرا لە شاری هەولێر لە ئێستادا هەموو کارەکانی ئەم بەرهەمە بە کۆتا هاتوە وا بڕیارە لە ١٠/٦ دا بڵاو بکرێتەوە".