ترەمپ چی دەڵێت دەربارەی دەستلەكار كێشانەوەكەی مەی

301 جار خوێندراوەتەوە کات11:09 بەروار24-05-2019
ترەمپ چی دەڵێت دەربارەی دەستلەكار كێشانەوەكەی مەی
راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دڵتەنگی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر دەستلەكاركێشانەوەی تێرێزا مەی- سەرۆكوەزیرانی بریتانیا لە پۆستەكەی.

دۆناڵد ترەمپ، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەی ژنێكی مەزنە، تەواوی هەوڵی خۆی خستەگەڕ. وتیشی:" لەسەردانەكەی مانگی داهاتوومدا بۆ بریتانیا چاوم پێی دەكەوێت.

ئەمڕۆ هەیینی 24ی ئایاری 2019، تێریزا مەی دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستی سەرۆكوەزیرانی بریتانیاو پارتی پارێزگاران راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی 7ی حوزەیرانی ئەمساڵ پۆستەكەی جێدەهێڵێت.

دەست لە كاركێشانەوەی مەی بە هۆی شكستهێنانی بوو لە جیا بوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، ئەگەرچی زۆرینەوەی خەڵكی وڵاتەكەی لە ریفراندۆمێكدا دەنگیان بە جیابوونەوە دا.