بەرپرسێكی ئێرانی هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتیەكانی ئەمریكا دەكات لەئاوەكانی كەنداو

268 جار خوێندراوەتەوە کات09:35 بەروار25-05-2019
بەرپرسێكی ئێرانی هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتیەكانی ئەمریكا دەكات لەئاوەكانی كەنداو
راچڵەكین-

بەرپرسێكی سەربازی ئێران هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتیە جەنگییەكانی ئەمریكا دەكات لە ئاوەكانی كەنداودا.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران دەڵێت دەتوانین بەچەكی پێشكەوتوو نهێنی، كەشتییەكانی ئەمریكا بكەینە ئامانج.

بە گوێرەی رۆیتەرز بێت، ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە، بڕوای خۆی نیشانداوە كە بەرپرسە ژیرەكان و فەرماندە سەربازییە بەئەزموونەكانی، رێگە نادەن جەنگ لەگەڵ ئێراندا هەڵبگیرسێت.

لێدوانی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران لەكاتێكدا دێت كە جۆن بۆڵتن-ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن " جددی و مەترسیدارن." 

بۆڵتن، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر كەشتی نەوت هەڵگرەكان و هێرشەكانی عێراق و سعودیە، وایانكردووە لە ئێران و گرووپەكانی سەر بە ئەو وڵاتە نیگەران بن."