كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

128 جار خوێندراوەتەوە کات10:44 بەروار25-05-2019
كەشوهەوای شارەكانی هەرێم
راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری  2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەكان.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 40پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 30پلەیە و لەسلێمانیش 36پلە بە 23پلە و دھۆك  38 بە 21پلە و كەركوكیش 41بە 27پلە دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ یەكشەممە 26ی ئایاری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 38 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 27 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 35 پلە بە 23پلە و دھۆك  36بە 22 پلە و كەركوكیش 40بە 26پلە دەبێت.