ڤیدیۆ: شوان عەتوف" بۆنی هۆلیود دەكەم"

568 جار خوێندراوەتەوە کات11:27 بەروار25-05-2019
ڤیدیۆ: شوان عەتوف

ڕاچڵەكەین-

هونەرمەند شوان عەتووف ڤیدیۆیەكی تایبەتی خۆی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی"بۆنی هۆڵیود دەكەم بەبۆنەی پەیكەری دڵەوە"

پەیكەری دڵ فیلمێكی سینەمایی كوردیە و بۆ یەكەمجار هونەرمەند شوان عەتوف كاری دەرهێنانی بۆ كردووە وەك فیلمێكی درێژ و تیایدا هونەرمەندان حەمە عەای خان و گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد و نزار سەلامی و 20 ئەكتەری دیكە ڕۆڵی تیادا دەبینن و  تێكڕای كاتی فیلمەكە 90 خولەكە باس لە ئاستەنگ و بەربەستی بەردەم خۆشەویستی كوڕ و كچێك دەكات بڕیار وایە لە ڕۆژانی جەژن لە تەواوی سینەماكانی كوردستان پەخش بكرێت.

شوان عەتوف یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی كوردستان و ماوەی چەندین ساڵە لە بواری هونەریدا وەك ئەكتەرێكی سەركەوتوو دەركەوتووە و دەرهێنانی فیلمی پەیكەری دڵ دەبێتە هەنگاوێكی نوێ بۆ كارەكانی ئەم هونەرمەندە.