بەندییەك- پیتەربروك لە تەمەنی نەود و سێ ساڵیدا

68 جار خوێندراوەتەوە کات04:25 بەروار28-05-2019
بەندییەك- پیتەربروك لە تەمەنی نەود و سێ ساڵیدا
ڕاچڵەكین-

بەندییەک - پیتەربروک لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا کتێبێکی تیۆری شانۆییە و تایبەتە بە دەرھێنەر و تیۆرستی شانۆی جیھانی   (پیتەر بروک) کە یەکێکە لە تیۆرست و شانۆکارە جیھانیەکان و کاری گەری گەورەی بەسەر رەوتی شانۆی جیھانەوە ھەیە، ئەم کتێبە بەرھەمی ناوەندی شانۆی تاڤ-ە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت. 

کتێبەکە لە سێ بەش پێک دێت
-بەشی یەکەم: دەربارەی پیتەر بروک و  ئاوێتە بوونی (شانۆ و ژیان)ە لای ئەو. لەم بەشەدا خوێنەر ئاشنا دەبێت بە ژیان و ئەزموونەکانی بروک. ھاوکات تێڕوانینێک لە ھێزی بەردەوامی و نمایشکردنی شانۆ بەپێی قۆناغەکانی ژیانی شانۆکار بە گشتی و باسکردنی بروک وەک نمونەیەکی زیندوو. 
 
-بەشی دووەم: تایبەتە بە دوا بەرھەمی بروک (بەندییەک) کە لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا بە ھاوکاری نوسەر و  شانۆکاری فەرەنسی ( ماری-ھێلن ئێستیەن) کاری نوسین و دەرھێنانی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە.  ئەمە نوێترین نمایشی ئەم دەرھێنەرەیە کە لە ھەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، سکۆتلاند، ئنگلتەرا و ئەمریکا نمایشکراوە،  نوسەری کتێبەکە  لە شاری لەندەن و لەسەر شانۆی نیشتیمانی ئینگلیزی ئامادەی بینینی بووە. 

-بەشی سێییەم: کاری وەرگێرانی دەقەکە شانۆییەکەیە ( بەندییەک ) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، کە لەلایەن نوسەری کتێبەکەوە کاری وەرگێرانی بۆ کراوە و نوسەر و شانۆکار فاروق ھۆمەر کاری پێداچونەوە و بەراوردکاری بۆ بە ئەنجام گەیانددوە. 

زنجیرە کتێبی شانۆیی تاڤ، پرۆژەیەکی تیۆری شانۆیی ناوەندی شانۆی تاڤە و تا ئێستا دوو ژمارەی لێ چاپ کراوە 

نوسینی: ئامانج عەبدوڵا 
زنجیرە کتێبی شانۆیی تاڤ ٢