ئەم هۆكارانە وا لە ئافرەت دەكات ڕقی لەو پیاوە بێت كە پێشتر خۆشی ویستووە

1931 جار خوێندراوەتەوە کات11:31 بەروار29-05-2019
ئەم هۆكارانە وا لە ئافرەت دەكات ڕقی لەو پیاوە بێت كە پێشتر خۆشی ویستووە
ڕاچڵەكین-

هەندێكجار هەستی خۆشەویستی تاسەر نابێت چونكە كۆمەڵێك گۆڕانكاری بەسەر تاكدا دێت كە وادەكات ڕقی لەو كەسەش ببێت كە پێشتر زۆری خۆش ویستوە و نەیتوانیوە دەست بەرداری ببێت، لەوانەش:


1-گرنگی پێ نەدان و گوێ نەدان بە هەست و سۆزی ئافرەت لە لایەن پیاوەوە وادەكان ئافرەت ڕقی لە پیاو هەستێت تەنانەت ئەگەر زۆریش خۆشی ویستبێت پێشتر.

2-ئەو پیاوەی خاوەن كەسایەتی خۆی نەبێت و لە سەرەتاوە تەنها نمایش بكات دەبێتە هۆی بێ ئومێد بوونی ئافرەت.

3-ئافرەت ڕقی لەو پیاوە دەبێتەوە كە لەخۆ باییەوە و هیچ نرخێك بۆ بەرامبەرەكەی دانانێت.

4- ئەو پیاوەی ڕێزی ئافرەت نەگرێت و بە چاوێكی سووك تەماشای بكات.

5-پێویستە پیاوان لەوە تێبگەن ئافرەت عەشقی ناو دڵی بۆ ڕق دەگۆڕێت بۆ دوورترین مەودا ئەگەر نەتوانێت پشت و پەنای بێت و ئافرەت بێت  كە لەسەرەتاوە خۆی پیشانداوە و درۆی لەگەڵدا بكات.