8 ڕەفتار ئاشكرای دەكات بەرامبەرەكەت درۆ دەكات

1484 جار خوێندراوەتەوە کات08:20 بەروار01-06-2019
8 ڕەفتار ئاشكرای دەكات بەرامبەرەكەت درۆ دەكات
ڕاچڵەكین-

كه‌سانی درۆزن له‌ هه‌ڵسوكه‌وتدا لێكچوونی زۆریان هه‌یه‌ كه‌ زانینی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك یارمه‌تیمان ده‌دات تا راده‌یه‌ك كه‌سانی درۆزن بناسین ،ئەمانەش كۆمەڵێك لە ڕەفتارە جیاوازەكانی ئەو كەسانەی درۆدەكەن.

1- چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ درۆ ده‌كه‌ن زیاتر له‌ ئاستی پێویست كراوه‌یه‌ و به‌رده‌وام تەماشای ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن راسته‌وخۆ تەماشای چاوتان نه‌كه‌ن.

2- هه‌ندێك كات له‌ كاتی قسه‌ كردندا به‌شێك له‌ ده‌موچاویان داده‌پۆشن.

3- كاتێك كه‌ پرسیارێكیان لێده‌كرێت، به‌ تووڕه‌یی لوت یان گوێیان ده‌خورێنن.

4- له‌ كاتی قسه‌ كردندا جم و جوڵی زۆریان هه‌یه‌.

5- له‌كاتی قسه‌ كردندا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌كانیان بشارنه‌وه‌.

6- هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌ ده‌كه‌ن و چه‌ند جار گووته‌كانیان دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌م كاره‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رازی بكه‌ن.

7- هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌لی ئه‌وه‌تان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن گووته‌كانیان شی بكه‌نه‌وه‌.

8- كاتێك كه‌ ده‌تانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی كه‌ گفتگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، پرسیارێكیان لێبكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن بابه‌ته‌كه‌ بگۆڕن.