گرانترین و مەترسیدارترین لاپتۆپی جیهان فرۆشرا

117 جار خوێندراوەتەوە کات09:35 بەروار02-06-2019
گرانترین و مەترسیدارترین لاپتۆپی جیهان فرۆشرا



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

گرانترین لاپتۆپ لە جیهاندا کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستکراوە بە نرخێکی سەرسامکەر فرۆشرا و ناوی چووە مێژووی تەکنەلۆجیاوە.

لەوبارەیەوە پێگەی (ئینگادگێت)ی تەکنەلۆجی بڵاویکردووەتەوە کەوا ئەو جۆرە لاپتۆپەی بە مەترسیدارترین لاپتۆپ ناودەبرا بەبەهای یەک ملیۆن و ٣٤٥ هەزار دۆلار فرۆشراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە گرانیی لاپتۆپەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەناویدا شەش جۆر ڤایرۆسی مەترسیدار بوونیان هەیە کە لە رابردوودا نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی لە کۆمپانیاکان و بەکارهێنەرانی داوە.

ئەو شەش جۆرە ڤایرۆسە مەترسیدارەش ئەمانەن: ئای لۆڤ یو I LOVE YOU، مای دووم My Doom، سۆ بیگ So Big، دارك تێكیلا Dark Tequila، وەناکرای Wanna Cry، بلاک ئینێرجی Black Energy.

لە کۆتایشدا ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپیوتەرەکە بۆ بەکارهێنان ناشێت چونکە ئەو ڤایرۆسانەی تێدایە و بەهیچ شێوەیەکیش رێگەنادرێت پەیوەستی هێڵی ئینتەرنێت بێت تەنیا بۆ لیکۆڵینەوە بەکاردەهێنرێت.


وێنەی لاپتۆپەکە