چوار ڕه‌فتار ئاماژه‌یه‌ بۆ ئالودە بوون بە سێكس

9732 جار خوێندراوەتەوە کات11:31 بەروار02-06-2019
چوار ڕه‌فتار ئاماژه‌یه‌ بۆ ئالودە بوون بە سێكس

ڕاچڵەكین-

هەندێك كەس ئاگادارنین له‌وه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ سێكس بوون، بەڵام لە رٍووی دەرونیەوە چوار ڕەفتار ڕاستی ئەم بابەتە دەسەلمێێت.

1-ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رده‌وام بیر له‌ سێكس ده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌نها خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه‌ چۆن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و ئه‌و بابه‌ته‌ سێكسیانه‌ی‌ له‌نێوان دوو هاوسه‌ردا ڕووده‌دات.

2- به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ته‌ماشای ڤیدیۆ و دیمه‌نی سێكسی یكه‌ن له‌ گۆڤار و كتێب و ته‌له‌فیزۆن و ڤیدیۆكان و تاكه‌ بابه‌ته‌ كه‌ ته‌واوی ڕۆژ مێشكی پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵ بێت.

3-ئه‌م كه‌سانه‌ كاتێك سێكس ده‌كه‌ن به‌رده‌وام به‌دوای بابه‌تی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگایان له‌ ژیانی ئاسایی نامێنێت.

4-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌بێت و به‌ پەیوەندی لەگەڵ یەك ئافرەت یان یەك پیاو ئارەزووەكانی ته‌واو نابێت به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ زیاتر له‌ جارێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و زۆر كات پاڵنه‌ره‌كه‌ ته‌نها سێكسه‌.