بەژمارە ئەگەر جەنگی ئێران و ئەمریكا رووبدات لەبەرژوەندی كامیان كۆتايی دێت؟

214 جار خوێندراوەتەوە کات07:50 بەروار03-06-2019
بەژمارە ئەگەر جەنگی ئێران و ئەمریكا رووبدات لەبەرژوەندی كامیان كۆتايی دێت؟
راچڵەكین 
 
ماڵپەری عەرەبی بڵاویكردەوە كە حەسەن روحانی بانگەشەی ئەوەدەكات كە تەسلیمی فشارەكانی ئەمریكا نابن و بەردەوام دەبن بەبەرگری و ئێران ئامادەیە بۆسەركەوتن، بەڵام لەئەگەری روودانی شەڕ چەندین خاڵی لاوازی هەیە بەرامبەر سوپای ئەمریكا. 
 
 
بەگوێرەی راپۆرتەكە، لەئێستادا ئێران گەمارۆیەكی ئابوری قورسی ئەمریكی دراوە و  كاریگەری كردووەتە سەر سیاسەتی ئەو وڵاتە و قەیرانێكی گەورەی دیبلۆماسی روبەروی بووەتەوە كە جگلەوەش ئێران ناوتوانێت بودجەی سەربازی زیادبكات بەهۆی ئەوكێشانەوە. 
 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ولایەتەیەكگرتووكانی ئەمریكا لەروی توانای سەربازی لەپلەی یەكەمدایە و ئێرانیش لەپلەی 14 بەپێی گلۆباڵ فایر پاوەر".
سایتەكە باسی لەوەكردووە، كە لەرووی كەرەستە سەربازییەكانی جەنگی ئەمریكا بەگشتی سێ هێندەی ئێران زیاتری هەیە.
لەروی سەربازی ئەمریكا خاوەنی 1.3 ملیۆن سەربازە و ئێران خاوەنی نیو ملیۆنە. 
 
هەرچی پیوەندی بە كەشتی هەڵگرتی فڕۆكەیە لەنێو دەریادا ئەمریكا خاوەنی زیاتر لە 20 كەشتی فڕۆكە هەڵگرە و ئێران هیچ فڕۆكە هەڵگرێكی لەنێو ئاودا نییە. 
 

 

 

هەر بەگوێرەی سایتەكە لەروی مەنتق و ژمارەوە ئەگەری بەرپابونی جەنگ بەدۆڕان و زیانی ئێران كۆتایی دێت و تارانیش لەبری رازیكردنی گەلەكەی و چارەسەركردنی كێشەكانیان دەنگۆی شەڕ و توشی لەخۆی بایبون بووە. 
 
 هاوكات بەپێی هەواڵێكی نوێ سی ئێن ئێنی ئەمریكی دۆناڵد ترەمپ بە پاتریك شانهان كاربەڕێكەری وەزیری بەرگری وتووە، ئەگەر پێویست بەهێزی زیاتر دەكات سەربازی نوێ رەوانەی كەنداو بكەن. 
 
باسی لەوەشكردووە، كە هێز و فڕۆكە و كەرەستەی سەربازی دیكە و  موشەكی پاتریۆت رەوانەی  ناوچەی خەلیج دەكات.
 
هەروەها ئەوەشیخستووەتەڕوو، ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا زیاتر بووە لە 20 هەزار و 10 هەزاریان لە خەلیج بڵاوەپێدكات. 
 
هاوكات ئەمریكا فڕۆكەی زیاتر رەوانەی كەشتی ئبراهم لینكۆڵن دەكات لە جۆری B52.
 

هاوكات بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی دوای سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ یابان و كۆبونەوەی لەگەڵ ئینزۆ ئابی ئەوە بیر لەوەدەكاتەوە سەردانی ئێران بكات و لەگەڵ روحانی كۆببێتەوە لەبارەی بڕیارەكانی ترەمپ و گرژی وئاڵۆزییەكانیان تاوەكو رۆڵی ناوەندگیری ببینێت لەنێوان هەردوو وڵاتەكە. 
 
سەرچاوە، ارم نیوز و سبۆتینك
 
وەرگێرانی: ئاوات خەیروڵڵا