ئای ئۆ ئێسی 13 ئەم گۆڕانکارییانە لەخۆدەگرێت

127 جار خوێندراوەتەوە کات10:37 بەروار04-06-2019
ئای ئۆ ئێسی 13 ئەم گۆڕانکارییانە لەخۆدەگرێت



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لە ئێستادا وەشانی ١٣ی ئای ئۆ ئێسی تایبەت بە ئایفۆن و ئایپادەکان لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و وابڕیارە لە سەرەتای پایزی ئەمساڵەوە بەردەستبخرێت بۆ بەکارهێنان.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان لە وەشانی ١٣، ئەم گۆڕانکارییانە لەخۆدەگرێت:

١- دۆخی تاریکیی Darkmode
٢- ئەپی نوێی نەخشەکانی ئەپڵ
٣- تایبەتمەندی ماکیاج بۆ Memoji
٤- ئەپی نوێی فۆتۆس
٥- نوێکردنەوەی ئاپی Reminders
٦- زیادکردنی چەند فلتەر و ئیفێکتێک بۆ بەشی کامێرا
٧- گرنگیدان بە لایەنی ئاسایش و پاراستن
٨- چاکسازیی کردن لە بەشەکانی موزیک و Car پلەی