ڤیدیۆ: كەژاڵ ئەحمەد پەیوەندی نێوان خۆی و كاروان عوسمانی ئاشكرا كرد

8089 جار خوێندراوەتەوە کات01:16 بەروار05-06-2019
ڤیدیۆ: كەژاڵ ئەحمەد پەیوەندی نێوان خۆی و كاروان عوسمانی ئاشكرا كرد

ڕاچڵەكین-

خانمە شاعیر كەژاڵ ئەحمەد لە دیدارێكی تایبەت ڕاستی پەیوەندی نێوان خۆی و هونەرمەندی كۆچكردوو كاروان عوسمان ی ئاشكرا كرد و تەواوی ئەو ڕاستیانەی باسكرد كە لەسەر پەیوەندی نێوانیان دەوترێت.

ئەم خانمە دەڵێت" من ئەندامەكانی خێزانەكەیم دەناسی و كاروانی كۆچكردوو لەو كاتەشدا بۆ تەواو كردنی شیعری" لەگەڵما بیت " داوای یارمەتی لەمن كرد  و خۆی نوسیبووی و منیش خۆم ماندوو كرد و یارمەتیمدا و دوای ئەم بابەتە چیتر پەیوەندی كاركردن لەنێوانمان نەما و دوای ئەوەی كە لە دادگا دانی نا بە تاوانەكەی كە بەژداری كوشتنی كەسێكی كردبوو چیتر لە هاوڕێیەتی دوور كەوتینەوە "

كەژاڵ ئەحمەد یەكێكە لە خانمە شاعیرەكان و ساڵانێكی زۆرە لەو بوارەدا كار دەكات و خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعریە و دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەردەن ئێستا لە كوردستان نیشتەجێیە.