ئه‌پڵ ماكپڕۆیه‌كی نوێی راگه‌یاند

97 جار خوێندراوەتەوە کات09:15 بەروار05-06-2019
ئه‌پڵ ماكپڕۆیه‌كی نوێی راگه‌یاند

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، کۆمپیوتەری Mac Pro ـی ڕاگەیاند به‌كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌وه‌.

ئه‌م ماك پڕۆیه‌ خاوەن مۆنیتەرێکی قەبارە 32 ئینجە لە جۆری LCD و 6K Retina بە ڕوونی 6016 بە 3284 پێکسڵ.

هه‌روه‌ها پڕۆسێسەره‌كه‌ی جۆری Intel Xeon ـی لەسەر جێگیرە و دەتوانرێت تاوەکو 28 ناوەکی زیاد بکرێت وه‌ دەتوانرێت شاشه‌كه‌ی لەگەڵ 6 شاشه‌و دیکەدا هاوبەشی پێ بکرێت

خاوەن ڕامێکی 32 گێگابایتی و میمۆریه‌كی 256 گێگابایتییە، هەروەها خاوەن یەکێک لە بەهێزترین کارتەکانی گرافیکی جیهانە لە جۆری Radeon Pro 580X.

ئه‌م ئامێره‌ نرخی دەستپێکی 5,999$ ـەو بۆ بژاردەی پڕۆسێسەری 8 ناوەکی و ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری SSD.