6 هەنگاو دەتكاتە پیاوێكی سەرنجڕاكێش

1206 جار خوێندراوەتەوە کات04:18 بەروار08-06-2019
6 هەنگاو دەتكاتە پیاوێكی سەرنجڕاكێش
ڕاچڵەكین-


دوور له‌ ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری به‌رز كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه‌ پەیو‌ه‌ندی به‌ ده‌ركه‌وتن و ستایله‌وه‌ هه‌یه‌ ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌ سه‌رنجڕاكێشانی به‌رامبه‌ر، له‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ئاشنا ده‌بیت كه‌ پیاوان ده‌توانن سوودی لێ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون.

1-سه‌رتا ده‌بێت متمانه‌ت به‌ خوودی خۆت هه‌بێت و باوه‌ڕت وابێت كه‌ تۆ كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێشت و هیچ كات مرۆڤ هه‌ست به‌ جوانی خۆی ناكات هه‌تا ته‌واو متمانه‌ی‌ به‌خۆی نه‌بێت.

2-ئه‌گه‌ر كێشت زۆره‌ ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببیته‌ خاوه‌نی له‌شولارێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش.

3-جلوبه‌رگێك له‌به‌ر بكه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك شیاو بێت و جۆرێك ده‌ست نیشان بكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شێوه‌ی‌ جه‌سته‌ و ڕه‌نگی پێستت بگونجێت.

4-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ستایلت جوان بێت ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌دوای نوێترین ستایله‌كانی جلوبه‌رگدا بڕۆ به‌ڵام به‌ گوێره‌ی‌ توانای دارایی خۆت.

5-كاتێك قسه‌ ده‌كه‌یت به‌ ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌ ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت تۆ كه‌سێكی ڕاستگۆیت و درۆ ناكه‌یت و متمانه‌ت به‌ خۆت و ڕه‌فتاره‌كانت هه‌یه‌.

6- گرنگی به‌ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پاكوخاوێنی خۆت بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانی دیكه‌ له‌ ناخۆشی بۆنی تۆ بێزار نه‌بن.