رامان مجید فقێ
سبەی بە بەهانەی یەک دەنگیەوە پەرلەمان بۆ چار ساڵ ئەتک دەکرێت
سبەی سەرەتای دارشتنەوەیەکی نوێی دژ یەکی بەرژەوەندیەکانە لە نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە نیوان بەغدا و انقرە
سبەی سەرەتای دەرکەوتنی ماهیەتی ڕاستەقینەی گۆرانی دوای کاک نەوشیروانە
لە سبەیەوە بەڕێز قادر و عثمان دەست پێ دەکەنەوە و دێوەزمەیەکی نۆێ بۆ ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو دروست دەبێت
لە سبەیەوە کاک بەرهم بۆ کاک مسعود و کاک مسعود بۆ کاک برهم بەرنامەی دوای چوار ساڵی تر بۆ یەک دادەڕێژن
لە سبەیەوە یەکێتی سەرەتای قۆناغێکی سەختی نوێ ی ناو خۆی دەست پێ دەکات
لە سبەیەوە شەڕی ئامۆزا بەفەرمی دەچێتە قۆناغێکی نوێ و یاسایەوە
لە سبەیەوە مونا و علی و اومێد و بێگەرد و عبدللە لە یەک سەنگەرن بەیەکەوە چەپڵە لێ دەدەن و شەڕی سەرچۆپی بۆ سەروکانی حکومەت و هەرێم لە کۆبونەوەکان دەکەن
لە سبەیەوە بارەگای بارزانی بە فەرمی بریارەکانی دەچێتە سەروی دەسەڵاتەکانی دادگا و یاسادانان و جێ بەجێ کردن
لە سبەیەوە پاڵەوانەکانی دوێنێ ی بەرگريکار لە دزینی نەوت لەلایەن جوت بنەماڵەوە بۆیان نیە ئەم بێڕێزیانە دوبارە بکەنەوە بە خواستی خۆیان بوون بە ئاگادار و ڕەزامەند لەم دۆسیانەی کە پێان دەگوت دزینی قوتی خەڵک نەک شەریک
لە سبەیەوە چیتر باسی دەستور و ئەم شتانەی تایبەتن بە سیستەمی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ..سەرۆکی هەرێم و دەسەڵاتەکان ببڕای ببڕ ناکرێتەوە
لە سبەیەوە داگیر کەرو داگیر کراو. .خاک فرۆش و خۆفرۆش و نیشتمان پەروەر و شۆڕش گێڕ و گەندەڵ دز و پاک دڵسوز .. ئاڵا و مەڵا وەک و یەکن
لە سبەیەوە میدیای ئازاد و دەنگی ناڕازی و بیر و بۆچونی جیاواز بە نادیدە دەگیرێن تا ئاستی هەناسە بڕین
لە سبەیەوە ئاسایە بە حورمەت و بێ حورمەت لە یەک ڕێز هەڵ بکەن
لە سبەیەوە تۆش دەتوانی جوانتر ببینت ببیستیت بنوسیت