داوا دەكرێت رۆژی دامەزراندنی حەشدی شەعبی بكرێتە پشوو لەعێراق

72 جار خوێندراوەتەوە کات06:17 بەروار11-06-2019
داوا دەكرێت رۆژی دامەزراندنی حەشدی شەعبی بكرێتە پشوو لەعێراق

راچڵەكین 

ژمارەیەك  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكەن  هەموو رۆژی ١٤ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بەهۆی دروستبونی حەشدی شەعبی -ییەوە بکرێتە پشووی فەرمیی و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش داواکە دەخاتە بەرنامەی کارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11 ی حوزەیرانی 2019  ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوتلە جیاوازەكان  لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە داوا دەكەن ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت.

هەر بەپێی نوسراوەكە ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان بەوەكردووە ئەو ڕۆژە بەبۆنەی دامەزراندنی حەشدی شەعبیی و دەرچوونی فەتوای جیهادەوە كەلەلایەن سیستانی دەركرا وەکو پشوو دەستنیشان بکرێت.

هاوكات لەبەرامبەر داواكەی ئەو پەرلەمانتارانە ، حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی وەڵامی داواکاریەکەی داوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئەو پرسە دەخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەعێراقدا بەهۆی دروستبونی سوپا پشوی فەرمییە لەفەرمانگەكان و هەروەها پشوویەكی زۆر هەیە.