هه‌یفا توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌؟

1284 جار خوێندراوەتەوە کات07:06 بەروار11-06-2019
هه‌یفا توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌؟
ڕاچڵەكین-

له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌یفا وه‌هبی قسه‌ی‌ جیاواز لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستگرام له‌ڕێی پۆستێكه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌ و پێویستی به‌ نزای هه‌واداره‌كانی هه‌یه‌.

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌لایه‌ن هه‌یفا هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاه‌یتیه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه ئەم خانمە‌ توشی شێرپه‌نجه‌ یان نه‌خۆشی جگه‌ر بووه‌، له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ ئاوازدانه‌ری میسری "محمد وه‌زیری" به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی هه‌یفا بێزاری خۆی بۆ ئه‌م هه‌واڵانه‌ دەربڕیوە‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌یفا هیچ نه‌خۆشیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه‌ كه‌ باس ده‌كرێت.

وه‌زیری ده‌شڵێت"دۆخی ته‌ندروستی هه‌یفا ڕووی له‌ باشبوون كردوه‌ و داوا له‌ هه‌موان ده‌كات كه‌ ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستی ئه‌م خانمه‌ بكه‌ن و به‌ پڕوپاگه‌نده‌كانیان ئه‌وه‌نه‌ی دیكه‌ بێزاری نه‌كه‌ن"