نامەیەكی مەلا عەلی كەڵەك گەیشتە دەستی باوكی شازادە نوستوەكەی سعودییە

10326 جار خوێندراوەتەوە کات08:26 بەروار11-06-2019
نامەیەكی مەلا عەلی كەڵەك گەیشتە دەستی باوكی شازادە نوستوەكەی سعودییە

راچڵەكین 


مەلا عەلی کەڵەک رایدەگەیەنێت، نامەیەکی ئاراستەی  باوکی شازادە نوستووەکەی سعودییە کردوە و مەرجی چارەسەرکردنی  شازادە نوستووەتەكەی ئاشکرا کردووە.

مەلا عەلی کەڵەک كە خۆی وەكو پزیشكی ئاینی دەناسێنێت، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی،  نامەیەکی گەیشتووەتە دەستی خالد بن تەڵاڵ باوکی ئەو شازادەیەی کە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە زیاتر لە چواردە ساڵە نوستووە و توشی "غەیبوبە" بووە.

 مەلا عەلی کەڵەک  لەنامەكەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەیە شازادەکە لەخەو هەڵبسێنێت و نەخۆشییەکەی چارەسەر بکات، بەڵام مەرجێکی هەیە.

مەرجەکەی مەلا عەلی لەبەرامبەر ئەو کارەیدا بۆ ملیاردێرە سعودییەکە دروستكردنی  ١٠٠ خانووە بۆ هەتیوان و هەژارانی کوردستان.