حوسییه‌كان كێن و چیان ده‌وێت؟

979 جار خوێندراوەتەوە کات08:55 بەروار11-06-2019
حوسییه‌كان كێن و چیان ده‌وێت؟

راچڵه‌كین

یه‌مه‌ن وڵاتێك پڕ له‌ شه‌ڕ و ناكۆكی و ناته‌بایی و كوشت و كوشتاره، وڵاتێك كه‌ وه‌ك كێكی لێهاتووه‌ هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت به‌شێكی لێبخوات. وڵاتێكی پڕ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌. ئێستاش به‌ده‌ست میلیشیاكانی‌ حوسییه‌وه‌یه‌ و كه‌س نازانێ داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و گوێ ده‌گات. 

حوسییه‌كان تا ئێستا چه‌ندین ناویان گۆڕێوه‌، سه‌ره‌تا ناوی‌ "بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی موسڵمان" بوو دواتر ناوه‌كه‌ی بۆ  بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارولئیسلام و پاشان بۆ حوسییه‌كان گۆڕدرا. ئه‌و ناوه‌ش له‌ " حسێن بدرالدین حوسی"یه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ بووه‌ و له‌ساڵی 2004 له‌لایه‌ن سوپای یه‌مه‌نه‌وه‌ كوژراوه‌. 

حوسێن به‌دره‌دین حوسی، له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌ردانی شاری قوم ده‌كات و چاوی به‌ ئایه‌توڵا خومه‌ینی ده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و و ئه‌ندێشه‌كانی خومه‌ینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یی حوسییه‌كان داده‌نێت. له‌ ئێستادا حوسییه‌كان له‌دوو لقی سه‌ربازی و سیاسی پێكهاتووه‌ و ڕێكخراوێكی  شیعه‌ی "زه‌یدی"یه‌.

ده‌وترێت كه‌ ژماره‌ی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان سه‌د هه‌زار چه‌كدارن كه‌ ئێران پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وییان ده‌كات. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌دی رابردوو دامه‌زراوه‌. 

پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش چه‌كدارانی حوسی توانیان سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن داگیر بكه‌ن و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نێكی پێنج كه‌سی وه‌ك ئه‌نجومه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی یه‌مه‌نیان گرته‌ ئه‌ستۆ. هه‌ڵبه‌ت پێشتر حوسییه‌كان شه‌ش جار له‌لایه‌ن حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه‌ هێرشیان كرابووه‌ سه‌ر.

نتيجة بحث الصور عن الحوثيين

مه‌زهه‌بی "زه‌یدی" یه‌كێكه‌ له‌لقه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه‌، شیعه‌ له‌سێ لقی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌، جه‌عفه‌ری، ئیسماعیلی و زه‌یدی.

زه‌یدییه‌كان ڕێز له‌سێ خه‌لیفه‌ی سووننه‌كان ده‌گرن به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ی شیعه‌. هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی زه‌یدییه‌كان له‌ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و موعتیزله‌ نزیكه‌.

زه‌یدییه‌كان له‌ باكووری یه‌مه‌ن و له‌ باشووری سعودیه‌ ده‌ژین و مێژووییه‌كی كۆنیان هه‌یه‌. 

پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی یه‌مه‌ن خێڵه‌كیه‌ و خێڵه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیار و پێشهاته‌ سیاسییه‌كاندا هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌ خێڵه‌كان خێڵی حه‌مدانییه‌ كه‌ حوسییه‌كان سه‌ر به‌و خێڵه‌ن. هه‌رچه‌ند تا ئێستا به‌ڕه‌سمی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام عه‌بدولمالك حوسی و یه‌حیای برای وه‌ك سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌ هه‌ردووكیان برای حسێن به‌دره‌دینن. 

نتيجة بحث الصور عن الحوثيين

عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆككۆماری كوژراوی پێشووی یه‌مه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ حوسییه‌كان به‌ تۆمه‌تی تیرۆر سه‌ركوت ده‌كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌رداری‌ لده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌ و به‌ گوڕ و تینێكی زۆره‌وه‌ بێنه‌ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ و زیاتر ڕۆڵ بگێڕن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی خاكی یه‌مه‌ندا گرت و ته‌نانه‌ت عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به‌ده‌ستی حوسییه‌كان كوژرا.   

له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری 2014 حوسییه‌كان شاری سه‌نعای پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2015 كۆشكی سه‌رۆك كۆماریان كۆنترۆڵكرد و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدربه‌ مه‌نسور هادی ڕووخا و حوسییه‌كان خۆیان حكومه‌تیان پێكهێنا ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی كرد بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی. 

له‌ساڵی 2015 وه‌ تا ئێستا له‌یه‌مه‌ن شه‌ڕ له‌نێوان سعودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ ئێران وه‌ك ڕاوێژكار یارمه‌تی حوسییه‌كان ده‌دات و سعودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ هاوكاری حوسییه‌كان ده‌كات. 

یه‌كێك له‌و 12 خاڵانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی كه‌ده‌ستی لێهه‌گرێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران له‌ڕێگه‌ی حوسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆیی یه‌مه‌ن وه‌رنه‌دا. 

نتيجة بحث الصور عن الحوثيين

له‌شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن تاوه‌كو ئێستا هه‌زاران كه‌س كوژراون و چه‌ندین ملیۆنی‌ تریش ئاواره‌بوون و به‌ هه‌زاران منداڵیش له‌برسان مردوون. هاوكات چه‌ند وڵاتێكی جیهان حوسییه‌كانیان خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

له‌كۆتاییدا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بوترێت كه‌ كه‌س نازانێت چاره‌نووسی یه‌مه‌ن به‌ ده‌ست حوسییه‌كانه‌وه‌ چی به‌سه‌ر دێت، ئه‌و حوسیانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی ئاینیه‌وه‌ ده‌یانوست له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی بجه‌نگن، كه‌چی له‌ئێستادا ئه‌وان هێزی چه‌كدارییان هه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست و ده‌یانه‌وێت حكومی ئاینی به‌رپا بكه‌ن.