به‌یانیان دوای هه‌ستان له‌ خه‌و ئه‌م پێنج هه‌ڵه‌یه‌ دوباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌

2213 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار11-06-2019
به‌یانیان دوای هه‌ستان له‌ خه‌و ئه‌م پێنج هه‌ڵه‌یه‌ دوباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌
ڕاچڵەكین-

ئاشكرایه‌ دوای هه‌ستان له‌ خه‌و هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ خوو به‌ چه‌ند ڕه‌فتارێكه‌وه‌ ده‌گرین به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ی‌ كه‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕه‌فتارێك هه‌ڵه‌ به‌ باری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

1-جوینی بنێشت:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای هه‌ستان له‌ خه‌و و له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی بنێشت مه‌جوو، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی گه‌ده‌ و زیاد بوونی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات مه‌ترسی دروستبوونی برینی گه‌ده‌ دروست ده‌بێت.

2- قسه‌ مه‌كه‌:
كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ت ووزه‌ پێ نیه‌ قسه‌ی‌ زۆر بكه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ دوای هه‌ستان له‌خه‌و په‌رداخێك ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانیت له‌ قسه‌كردن ته‌ركیزت هه‌بێت.

3-ئازارشكێن:
به‌كارهێنانی ئازار شكێن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی توشی خوێن به‌ربوونی گه‌ده‌ت ده‌كات و ئه‌گه‌ر ناچار بویت ئه‌مه‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌جیاتی ئاو په‌رداخێك شیر بخۆیته‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی حه‌بی ئازارشكێن.

4-قاوه‌ مه‌خۆره‌وه‌:
ئه‌مه ‌یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵه‌ باوانه‌ی‌ زۆر كه‌س ڕۆژانه‌ دوباره‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌وكاته‌ی‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی قاوه‌ ده‌خۆیته‌وه‌ ئاستی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ت زیاتر ده‌بێت و توشی سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ ده‌بیت و به‌هۆیه‌وه‌ تێكڕایڕۆژه‌كه‌ت خراپ ده‌بێت.

5-وه‌رزش مه‌كه‌:
ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ وه‌رزشكردنی به‌یانیان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی بۆ جه‌سته‌ت به‌سووده‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یت چونكه‌ له‌جیاتی چه‌وری ماسولكه‌كانی له‌شت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.