فه‌ره‌نسا 12 منداڵی چه‌كدارانی‌ داعش له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌

73 جار خوێندراوەتەوە کات10:08 بەروار11-06-2019
فه‌ره‌نسا 12 منداڵی چه‌كدارانی‌ داعش له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌

راچڵه‌كین

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌ ئاشكرایده‌كات، فه‌ره‌نسا 12 منداڵی چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن وه‌رگرتۆته‌وه‌.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ١٢ منداڵیان لە شارۆچکەی عەین عیسا رادەستی نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کردەوە، کە خێزانەکیانیان بە رەگەز  فەڕەنسی بوون و لە ریزی گروپی تیرۆرستی داعش لە سوریا کوژراون. ئەوەش خراوەتەڕوو کە منداڵەکان تەمەنیان کەمترە لە ١٠ ساڵ.

لەماوەی رابردووشدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئامادەیی خۆیی دەربڕی بۆ لە خۆگرتنەوەی ئەو منداڵە فەڕەنسیانەی کە خێزانەکیان چەکداری داعش بوون.