نیشانەكانی توشبوون بە دڵەڕاوكێی گشتی

340 جار خوێندراوەتەوە کات10:10 بەروار11-06-2019
نیشانەكانی توشبوون بە دڵەڕاوكێی گشتی
ڕاچڵەكین-

نەخۆشی دڵەڕاوكێی گشتی تاک توشی دڵەڕاوكێیەكی لە رادەبەدەر دەكات و بێ ئۆقرەی دەکات و بەدەستییەوە بێزاردەبێت، دكتۆر جەعفەر عومەر پزیشكی پسپۆڕی دەرونی لەم بابەتەدا ووردەكاری توشبوون بەم نەخۆشیە و نیشانەكانی باس دەكات.

ئەم پزیشكە دەڵێت"توشبوو بەردەوام لە دڵەڕاوكێدایە بەرامبەر بە زۆر روداوو، بۆ نمونە پیشە، قوتابخانە، باری ئابووری، لە هەمان کاتدا ناتوانێت دڵەڕاوكێكەی کۆنترۆڵ بکات"

دكتۆر جەعفەر دەشڵێت" ئەگەر ئەم دڵەڕاوكێیە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت و کاربکاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و پیشەیی و تاک لەم شەش نیشانە سێ دانەی بە بەردەوامی هەبێت، ئەوەی پێیدەوترێت توشی نەخۆشی دڵەڕاوكێی گشتی"


1- بێئۆقرەیی
2- زوو بێهێزبوون
3- تێکچونی تەرکیز
4- زوو تورەبوون
5- ڕەقبوونی ماسولکەکان
6-  تێکچوونی خەو

زیاتر لە %٣ خەڵکی ئەم نەخۆشییەیان هەیە.