9 شێواز بۆ پێوانەكردنی سەركەوتنەكانت بەكاربهێنە

305 جار خوێندراوەتەوە کات11:29 بەروار11-06-2019
9 شێواز بۆ پێوانەكردنی سەركەوتنەكانت بەكاربهێنە
ڕاچڵه‌كین-

چۆن سه‌ركه‌وتن بپێوین؟ چۆن ده‌زانین له‌ كارێك سه‌ركه‌وتنمان به‌ ده‌ست هێناوه‌ ؟ ئەگه‌ر ته‌ماشا بكه‌یت ، تێده‌گه‌ین پاره‌ بێ مانایه،‌ ئەگه‌ر شتێكی باشی پێ ئه‌نجام نه‌ده‌یت.  كه‌واته‌ پێوانه‌ كردن  ئه‌نجام دانه‌ . 

ژیان له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی تۆدا ڕووده‌دات ، سه‌ركه‌وتنه‌كانت هه‌ندێكجار بۆخۆت و هه‌ندێكجاری دیكه‌ بۆ ئه‌وانی دیكه‌یشه‌ . هه‌رچه‌نده‌ پێوانه‌ كردنی سه‌ركه‌وتن زیاتر له‌ یه‌ك ڕه‌هه‌ندی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سێك سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبهێنێ له‌ كارێكی بازرگانیدا به‌ڵام له‌ ژیاندا كه‌سێكی شكستخواردوو بێت . ئه‌مانه‌ 9 شێوازی پێوانه‌كردنی سه‌ركه‌وتنن پێویسته‌ بیزانیت . 

1- لێدان له‌ ئامانجه‌كه‌:
ئه‌گه‌ر هه‌شت تۆپت پێبێ ئاراسته‌ی گۆڵێكی بكه‌یت ڕه‌نگه‌ هیچیانی لێ نه‌ده‌یت ، یاخود له‌ كۆمپانیایه‌كدا ئامانجێكی بازرگانیت هه‌بێت و ته‌نها تۆ ئه‌نجامی بده‌یت ، به‌ جیاواز له‌وانه‌ی تۆپه‌كه‌ ئاراسته‌ ده‌كه‌ن و لێی ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌ كۆمپانیاكه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن  . سه‌ركه‌وتن زیاتر پێشوازیان لێبكات ، چونكه‌ تۆ ئه‌نجامت داوه‌، رێگه‌كانیت ئه‌زموون كردووه‌ . 

2-كاره‌كه‌ت گه‌شه‌ پێبده‌.:
هه‌ردۆخێك كه‌ له‌ ئێستادا تیایدات له‌ كۆمپانیا و شوێنه‌ فه‌رمیه‌كانه‌وه‌ تا ناو ماڵ و خێزانت ، منداڵه‌كانت ، هاوڕێكانت ، هه‌ر كاروبارێك له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت به‌ره‌ و پێش ببه‌ و ده‌زانیت تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوویت . 

3-هاوسه‌نگی ژیانت به‌ باشی ڕابگره‌:
ڕه‌نگه‌ وابزانیت كه‌سه‌ به‌خشراوه‌كان خۆشبه‌خت بن به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ چونكه‌ به‌ یه‌ك ئاراسته‌ی ژیاندا ده‌ڕۆن و هۆشمه‌ند نین، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ژیان بێ ئاگان ، بۆیه‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان خۆشی و ناخۆشی یاخود هه‌ر لێكدژێكی دیكه‌دا هاوسه‌نگی ڕاگرتن ده‌رده‌كه‌وێت . 

4-سه‌ركه‌وتنه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌ هاوبه‌شی پێ بكه‌:
له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك و هه‌نگاونان بۆ سه‌ركه‌وتن ، ئەگه‌ر شكستیش بێنیت ئه‌وانی ده‌وروبه‌رت هاوبه‌شی پێ بكه‌ تا له‌گه‌ڵت بن . 

5-مامۆستا به‌:
له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك ئەگه‌ر سه‌ركه‌وتنیش به‌ ده‌ست نه‌هێنی پێوانه‌كردنی سه‌ركه‌وتنه‌ ، گرنگه‌ بتوانیت ببیته‌ مامۆستا تیایدا و وانەی لێوه‌ بگریت و به‌ خه‌ڵكانی دیكه‌ی بگه‌یه‌نیت. 

6- گه‌وره‌یی و شانازی:
ڕاستگۆیی ، متمانه‌ ، دادپه‌روه‌ری ، لێبورده‌یی ، ...هتد له‌ دیارترین ئاماژه‌كانی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوون كه‌ بناغه‌ی دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه‌ پێوانه‌یه‌كی به‌رزی سه‌ركه‌وتنه‌ . 

7- گرنگیدان به‌ ته‌ندروستیه‌كی باش.
8-گرنیدان به‌ خێزان ، بوون به‌ خێزانی نمونه‌یی.
9- فێر ببه‌ یه‌كه‌مینی شته‌كان به‌ به‌هێزی ئه‌نجام بده. ‌