مووچەى ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

719 جار خوێندراوەتەوە کات09:21 بەروار12-06-2019
مووچەى ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

راچڵەكین- 

وەزارەتی دارایی درێژە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 3 ی فەرمانبەران دەدات و بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و شوێنێكی  دیكە دابەش بكات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی حوزەیرانی 2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان داەبەش دەكرێت.

لەگەڵ ئەوەی ئێستا ناوەڕاستی ساڵی دارایی 2019 یە، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تەنها مووچەی مانگی 1 و 2 لەگەڵ مانگی 3ی سێ وەزارەت دابەشكراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەكات كە بڕەكەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە