كار بۆئەوە دەكرێت لەمەودوا بەدەنگی خەڵك سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرێت

71 جار خوێندراوەتەوە کات09:46 بەروار12-06-2019
كار بۆئەوە دەكرێت لەمەودوا بەدەنگی خەڵك سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرێت

راچڵەكین


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان لەپەرلەمانەوە دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ی پەرلەمانتارانی رادەگەیەن، بەئامانجی گۆڕینی ماددەیەکی دەستوور و ھەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکوەزیران لەلایەن خەڵکەوە.

محەمەد دەراجی، پەرلەمانتاری فەتح ڕایگەیاند، هەڵمەتەکەیان بۆ گۆڕانکاریی کردن لە دەستوور بەتایبەت ماددەی  ٧٦ ە و ماددەکە بگۆڕدرێت بەوەی سەرۆکوەزیران بەشێوەیەکی راستەخۆ لەناو خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت و وادەی ٣٠ رۆژی لەبەردەم دیاری دەکرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، بۆ ئەو مەبەستەش واژۆكان کۆکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕینی ماددەکە ئامانج لێی کۆتایی ھێنانە بەو ئەزموونەی ماوەی چەند ساڵە لە عێراق ھەیە و سەرۆک وەزیران بە رێککەوتن و دابەشکاریی لایەنەکان دادەنرێت.

هەوڵەكانی فەتح گە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات لەكاتێكدایە،  بە پێی ماددەی ٧٦ ی دەستووری عێراق کاندیدی لیستی زۆرینەی پەرلەمان لە رووی ژمارەوە، لەلایەن سەرکۆمارەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە ماوەی ١٥ رۆژدا، لە رۆژی ھەڵبژاردنی سەرکۆمارەوە.