كەشناسی: پلەكانی گەرما نزمتر بووەتەوە

130 جار خوێندراوەتەوە کات10:27 بەروار12-06-2019
كەشناسی: پلەكانی گەرما نزمتر بووەتەوە

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی  2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 40پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 23پلەیە و لەسلێمانیش 38پلە بە 25پلە و دھۆك  38 بە 27 پلە و كەركوكیش 40 بە 27پلە دەبێت.

 

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی  2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 39 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 23 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 37 پلە بە 24پلە و دھۆك  37بە 21 پلە و كەركوكیش 39بە 26پلە دەبێت.