پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند

107 جار خوێندراوەتەوە کات11:10 بەروار12-06-2019
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند

راچڵەكین 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 22 تۆمه‌تباری راگه‌یاند.


پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە12 ی حوزەیرانی 2019  لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری ده‌ستگیركراوه‌كان، تۆمه‌تبارن به‌ زیاده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.


سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراون:

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه‌ تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاووڵاتییان كردووه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه‌ تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن له‌هاووڵاتییان‌و پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندوون.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.

- ده‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.