هاوپەیمانی نێودوەڵەتی: لەسەر داوای حكومەت لەعێراقداين

75 جار خوێندراوەتەوە کات11:41 بەروار12-06-2019
هاوپەیمانی نێودوەڵەتی: لەسەر داوای حكومەت لەعێراقداين

راچڵەكین 

جێگری فەرماندەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەسەر بانگهێشت و داوای فەرمی حکومەتی عێراق هاتونەتە ئەم وڵاتە و هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربەخۆ ئەنجام نادەن.

لیوا کریستۆڤەر کیگا، جێگری فەرماندەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق، رایگەیاندووە، هیچ بنکەیەکی راهێنانی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکەیان نیە لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر داوا و بانگهێشتی حکومەت هاتوین و هیچ بنکەیەکی تایبەت بە هاوپەیمانێتیمان نییە و هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربەخۆش ئەنجام نادەین".

باسی لەوەشكردووە، هێزەکانی هاوپەیمانێتیەکە بەشدارە لە بنکەکان و هاوبەشی دەکات لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لەپێناو دورخستنەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی داعش لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێك لەلایەنە عێراقییەكان بەتایبەت شیعەكان لەگەڵ دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودوەڵەتین لەعێراق و پێیان وایە هیچ بیانویەك بۆمانەوەیان نەماوە دوای كۆتایی هاتنی داعش، لەماوەی رابردووش پەرلەمانتارەكانیان باسیان لەوەكردووە، لەپەرلەمانەوە بەیاسا بڕیاری دەركردنیان دەدەن.