"براگەورەكەی كیم جۆنگ ئون سیخوڕی ئەمریكا بووە"

332 جار خوێندراوەتەوە کات02:01 بەروار12-06-2019

راچڵەكین 

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایدەگەیەنێت،  براگەورەكەی كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكور سیخوڕی ئەمریكا دەرچووە هەربۆیە كوژراوە.


ڕۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی  بڵاویكردۆته‌وه،‌  كیم جۆنگ نام برا گه‌وره‌ی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ و سیخوڕ و جاسووسی ئەو وڵاتەبووە.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵی 2017 كاتێك‌ كیم جۆنگ نام سه‌ردانی مالیزیای كردووه‌ ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

رۆژنامە ئەمریكیەكە ئاشكراشیكردووە، دواتر كیم كوژرا و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی كۆریایه‌ كوژراوه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.


كیم جۆنگ ئون بەكەسێكی توند بۆ بەرامبەر و كاربەدەستان و كەسەكانی ناسراوە، پێشتریش باس لەكوشتنی ژانەراڵێكی وڵاتەكەی كرا كە دەرخواردی ماسی دابوو.