مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم راسپێردرا

150 جار خوێندراوەتەوە کات02:35 بەروار12-06-2019
مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم  راسپێردرا

راچڵەكین 

ئەمرۆ چوارشەممە 12 ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پێكهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.


ئەوەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی ٨٧ پەرلەمانتار مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیاریکرا.

لەرێوەرەسمەكەدا كە ئەمڕۆ ئەنجامدرا هەریەكە لە سەرۆكی پەرلەمان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده‌بوون.


هاوكات به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی-دا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێت.