هاوڵاتیەک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستدا

330 جار خوێندراوەتەوە کات04:00 بەروار12-06-2019
هاوڵاتیەک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستدا

راچڵەكین 

وتەبێژی پۆلیسی  گه‌رمیان رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن 46 ساڵ‌ له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و به‌پێی‌ توێكاری‌ پزیشكی‌ به‌هۆی جه‌ڵده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان  لەراگەیەندراوێكدا رایگه‌یاند،‌ "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 12ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019 له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عومه‌ر محه‌مه‌د ره‌شید له‌دایكبووی 1973 له‌سه‌ر ماتۆڕسكێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار ته‌رمه‌كه‌یان گه‌یانده‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشكرد، "دوای توێكاری له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی ناوبراو به‌هۆی جه‌ڵده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌".