بەوێنە.. كادرێكی یەكێتی خۆی دەگەیەنێتە چایخانەی (تولەیتولە)

2315 جار خوێندراوەتەوە کات04:47 بەروار12-06-2019
بەوێنە.. كادرێكی یەكێتی خۆی دەگەیەنێتە چایخانەی (تولەیتولە)

راچڵەكین-
چایخانەی (تولەیتولە) ئەو شوێنەی كە چەند سەركردەیەكی دیاری باشووری كوردستان یەكەم بە یاننامەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان لە 15-5-1975 تیادا نووسی.


ساڵانە لە یادی دامەزراندنی یەكێتیدا كە 1-6 یەكێتییەكان یادی دەكەنەوە ناوی (تولەیتولە)ش بەرگوێی خەڵك دەكەوێت كە بەیاننامەی دامەزراندنی ئەو حزبەی تیادا نووسراوەو سەركردەكانی ئەو حزبەش چاخانەكە كە دەكەوێتە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بە شوێنێكی پیرۆز وەسف دەكەن كە مام جەلال و 6 هاوەڵەكەی تری بڕیاری دامەزراندنی ئەو حزبەیان لێدا.

تائێستا راگەیاندنی یەكێتی كەمتەرخەم بووە لەوەی بچێتە ئەو شوێنەو بابەتی رۆژنامەوانی لەبارەوە بكات، بەلام لەسەر ئاستی تاك و لایەنگرانی ناوی (تولەیتولە) پیرۆزەو رەنگە هەر ئەندامێكی ئەو حزبە ئەو پرسیارەی لادروست بووبێت كە ئەو چاخانەیە چۆنەو دەكەوێتە كوێوە؟!

ئەحمەد سەپان، رۆژنامەنووس و كادری یەكێتی چەند رۆژی رابردوو سەردانی ئەو چاخانەیەی كردووە لە دیمەشق، لەو بارەیەوە لە نووسینێكدا بەناوی (دۆزیمەوە) دەڵێت: "لەدیمەشقی پایتەختی سوریا، چایخانەی ( تولەیتولە )م دۆزیەوە، کە ۱۹۷٥/٥/۱٥ چەندهەڤاڵێک یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی . ی .ن .ک . یان تیادا نوسی وبڵاویان کردەوە. کەمنیش بۆئەوانەی لەوێ بوون باسی مێژوی یەکێتی ومام ووەفای یەکێتیم کرد بۆسوریا".

سەپان دەشنووسێت: ئەوانی ئەو رۆژە  لە چاخانەكە بوون "شاگەشکەبوون و زۆرڕێزیان لێ گرتم، بەتەمەنەکانیان بەمێژووی مام ئاشناوسەرسام بوون. ئیختیارێک وتی: بامنیش بۆوەفای تۆ شەرەفی ئەوەم پێ ببڕێ پارەی چایەکەت بۆبدەم. چاچیەگەنجەکە وتی منیش بۆڕێزی باوکی کۆچ کردوم کەئەوکات لەوچایخانەیە بووە، پارە وەرناگرم وبیستومە کورد وەفادارن".