به‌ڤیدیۆ.. سعودیه‌ دیسكۆی‌ حه‌ڵال و یانه‌ی شه‌وانه ده‌كاته‌وه‌

702 جار خوێندراوەتەوە کات05:05 بەروار12-06-2019
به‌ڤیدیۆ.. سعودیه‌ دیسكۆی‌ حه‌ڵال و یانه‌ی شه‌وانه ده‌كاته‌وه‌

راچڵه‌كین

له‌ پێشهاتێكی نوێدا، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند دیسكۆ و یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ بكرێنه‌وه‌، تاوه‌كو هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ بتوانن كاته‌كانیان تیایدا به‌سه‌ربه‌رن.

دوای‌ شاره‌كانی‌ دوبه‌ی و به‌یروت، زنجیره‌ی یانه‌ شه‌وانه‌كانی "وایت" بڕیارییداوه‌ لقێكی نوێی خۆی‌ له‌ كه‌نار ده‌ریای‌ شاری‌ جه‌ده‌ بكاته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، یانه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10ی‌ شه‌و تاوه‌كو 3ی‌ به‌ره‌به‌یان كراوه‌ ده‌بێت و ته‌نها كه‌سانی سه‌رووی 18 ساڵ رێگه‌ی چوونه‌ ژوره‌وه‌یان پێده‌درێت.

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی یانه‌ شه‌وانه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبووه‌توه‌ و كه‌سێك باس له‌ شێوازی‌ كاری‌ یانه‌كه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ نرخی چوونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ له‌ 500 هه‌زار ریاڵ سعودییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

كردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌وڵاتی سعودیه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ره‌خنه‌ له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌گرن.