بۆچی هه‌ندێك كه‌س كاتێك ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌ په‌ستانی خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌؟

132 جار خوێندراوەتەوە کات05:30 بەروار12-06-2019
بۆچی هه‌ندێك كه‌س كاتێك ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌ په‌ستانی خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌؟

ڕاچڵەكین-

هه‌ندێكجار كاتێك په‌ستانی خوێن له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌پێویت ئاسته‌كه‌ی‌ ئاساییه‌ به‌ڵام كاتێك هه‌مان كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌ په‌ستانی خوێنی ده‌پێوێت ئاسته‌كه‌ی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

پێشتر پزیشكه‌كان پێیان وابووه‌ ترس و ئاڵۆز بوونی باری ده‌رونی واده‌كات نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ و نۆرینگه‌كان په‌ستانی خوێنی به‌رز ببێتووە‌، ده‌رئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ و  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری "journal Annals of Internal Medicine" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ گرفته‌یان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی‌ %36 زۆر زیاتر ده‌بێت و ئەگەری مردنیان به‌ نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی‌ %109 زیاتر ده‌بێت.

له‌ ئێستادا له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ 5 كه‌س یه‌ك كه‌س گرفتی ترسیان هه‌یه‌ له‌ چاكەتی‌ سپی پزیشك و پەرستار و كاتێك ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌ په‌ستانی خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی و ئارامكردنەوەی باری دەرونە ئەو كاتەی دەچنە نەخۆشخانە.