په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌سه‌ر ده‌نگۆی دزه‌پێكردنی پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 12 ئاماده‌یی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

80 جار خوێندراوەتەوە کات06:44 بەروار12-06-2019
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له‌سه‌ر ده‌نگۆی دزه‌پێكردنی پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 12 ئاماده‌یی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

راچڵه‌كین 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ دەنگۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رەتدەكاتەوەو رێکاری یاساسیش بەرامبەر ئەو ماڵپەرانە دەگرنە بەر، کە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.

مەریوان عومەر لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەو ھەواڵ و دەنگۆیانەی لەھەندێک لەسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوورن لەڕاستییەوەو بۆ تێکدانی کەشی تاقیکردنەوەکان و دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لەلای خوێندکاران.

ئاشكراشیكرد، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، داواکاری گشتی ھاتووەتە سەر ھێڵ بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەو سایت و پەیجانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.