به‌وێنه‌.. دوو چه‌كداری‌ داعش له‌ نزیك موسڵ كوژران

97 جار خوێندراوەتەوە کات07:18 بەروار12-06-2019
به‌وێنه‌.. دوو چه‌كداری‌ داعش له‌ نزیك موسڵ كوژران

راچڵه‌كین

دوو چه‌كداری‌ ناسراوی‌ داعش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌زه‌ڕ له‌ باشوری‌ موسڵ كوژران، كه‌ به‌نیازی‌ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی‌ نه‌ینه‌وای‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، هێزێكی تایبه‌تمان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی جۆریدا توانیویانه‌ دوو چه‌كداری‌ ناسراوی‌ داعش بكوژن.

ده‌شڵێت، پرۆسه‌كه‌ پاڵپشت به‌ زانیاریی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ناوچه‌ی كۆشكی حه‌زه‌ڕ له‌ باشوری‌ موسڵ و له‌ ئه‌نجامدا دوو تیرۆریست به‌ناوه‌كانی‌ (عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سه‌لج جبوری و باسم محه‌مه‌د مه‌دید جبوری" كوژراون.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ یاریده‌ده‌ری‌ تیرۆریست ئه‌بو سلێمانی‌ عه‌سكه‌ری‌، به‌رپرسی ناوچه‌ی حه‌زه‌ڕ بووه‌ له‌ دیوانی‌ ئاسایشی داعش.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏نص‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏