مریام كلینیك" سلیكۆنی سنگم ده‌رهێنا"

694 جار خوێندراوەتەوە کات08:44 بەروار12-06-2019
مریام كلینیك

ڕاچڵەكین-

سێ هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا خانمه‌ گۆرانیبێژ "مریام كلینیك" به‌ وێنه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكرده‌وه‌ ئاشكرای كرد بۆ هه‌واداره‌كانی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ سنگی كردووه‌.

دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ هه‌فته‌ مریام ئاشكرای كرد كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ئاسایی بۆته‌وه‌ و ئه‌و سلیكۆنه‌ی‌ له‌ سنگی ده‌رهێناوه‌ كه‌ 14 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ خراوه‌ته‌ سنگیه‌وه‌.

مریام ده‌شڵێت" هه‌ستم به‌ بێزاری ده‌كرد له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ جوانكاریه‌ی بۆ سنگم كردبووم و دوای سێ هه‌فته‌ له‌ ده‌رهێنانی سلیكۆنی سنگم جارێكی دیكه‌ سلیكۆنێكی نوێم بۆ سنگم داناوه‌ته‌وه‌ "