حاجیانی‌ هه‌رێم ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج ده‌رجووه‌

135 جار خوێندراوەتەوە کات09:26 بەروار12-06-2019
حاجیانی‌ هه‌رێم ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج ده‌رجووه‌
راچڵه‌كین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ناویان بۆ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج ده‌رچووه‌ و پاسپۆرته‌كانیان راده‌ست نه‌كردووه‌ به‌زوترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو ھاوڵاتییانە دەکاتەوەوه‌ کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچوە و لەبەر ھەرھۆکارێک تاوەکو ئێستا پاسپۆرته‌كانیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان نەکردوە، پێویستە بەزوترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بکەن.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، کە دواین وادە بۆ ڕادەستکردنی پاسپۆرته‌كانیان ڕۆژی ١٦- ٦ – ٢٠١٩یه‌، ھەر کەسێک لەو وادەیە دوابکەوێت مافی سەفەرکردن لەدەست دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ چوارھەزار و ٨٨٠ ھاونیشتمانیی ھەرێمی کوردستان بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن.

لەبارەی ئەو بڕەپارەیەی لە هه‌ر ھاوڵاتییەک وەردەگیرێت، نەبەز ئیسماعیل ڕونی کردەوە، ئەمساڵ ھەر حاجییەک بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج پێویستی بە بڕی چوار ھەزار و ٢٠٠ دۆلارە. 

ناوبراو ڕایشیگەیاند، لە ڕۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩ یەکەم گەشتی حەج لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەست پێ دەکات.